شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: بەینێکە بڕوات بە کەس نەماوە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٨٢. بەینێکە بڕوات بە کەس نەماوە 'نێرە بیدۆشە' لە تۆ ڕووی داوە. ناندێن کون مەکە، لێت خواردبێ نان چێژەت لە خوێ کرد، مەشکێنە خوێدان. هەرچی نەبووبێ نەیانفەرمووە بیری دواییت بێ، ئەوی چوو چووە. وریا بە نامه! تا نەختێ زووە تا زۆڵەچەرم ئاو نەیبردووە. من لە خەڵکم بیست، تۆش ببیسە لێم جام دەڵێ بشکێم بەڵام نەزڕێم. لە دووی وێڵ مەبە تازە بێ‌سوودە باز لە بەرەگە دەرچوو بێهوودە. قسە بێ کەڵکە دڕێژ و زۆر بێ کەم و دڵگر بێ، نە زۆر بێ و بۆر بێ. زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە زووتر قەرەبووی بۆ دەکرێتەوە. دەرفەتە هەرچی دەسبەجێ کریا خۆزگە بەو خوێنە شەو دێ بە سەریا ++++++++++++++++++++++