شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: میوان نایەوێ سفرە ڕەنگین بێ سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی ١٣٨٦ لاپەڕە ٣١ میوان نایەوێ سفرە ڕەنگین بێ نانت جۆیین بێ، خوڵقت گەنمین بێ پیاوی میوانگر چوو بۆ هەر جێیه بێ‌منەت نان و خوانی خۆی پێیه هەڵاتن عەیبە بۆ پیاوی شەڕکەر بەلام هێندێ جار پێی دەڵێن هونەر خودای تەعالا کار بێ جێ ناکا تا کێو نەبینێ بەفری تێ ناکا بۆ ئەم نەزیلەش گوێ رابدێرە چێشتی پڕ کابان بێ خوێ یا سوێره کەسێ نەگبەتی بێتە سەر شانی پەڵووڵە بخوا دەشکێ ددانی ئەگەر گڵوڵەی تۆ کەوتە لێژی بە تەما مەبە کەس خاست بێژی حەز دەکەی دوور بی له گێره و کێشه به قەد بەڕەی خۆت پی ڕابکێشە پێم خۆشە گورگی وڵاتەکەی خۆم بمخوا نەوەکوو شێری عەرزەڕۆم ++++++++++++++++++++++