شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ناسپاس نەبی لە ماوەی ژینت سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ‌٦١. ناسپاس نەبی لە ماوەی ژینت کەڵک وەردەگری لە دنیا و دینت تۆ چۆنی بۆ من، منیش هەر وامە دونیا دەستەواو یا دەستەوامە بە ئیمڕو و سبەی، درۆ و تەفرەدان قەولی هاوینم لێ مەخە زستان بەدبەخت ئیشی نارێک و خوارە مزگەوت دانێ، قیبلەکەی لارە چون بەختی ڕەشە، ئێسکی گرانە خوێنی کەکرەیە، دوانی ژانە لە شانان قورسە، دێزە و دزێوە دوعاش بۆ خەڵکی بکا، جنێوە بەختەوەر چونکی بارەکەی بارە ناحەزیش بڵێ شیرین وتارە هەرچی ئەو بیکا پەسەندی عامە لە نیو کۆمەڵ‌دا بە ئیحتیڕامە گەرچی حەق لە دڵ گرانە و سەختە بدەن لە تەختە، حیزیش بە بەختە ++++++++++++++++++++++