شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: کەسێ چرووکە و مستی قووچاوە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٥٢. کەسێ چرووکە و مستی قووچاوە شێر بە گوێ بگرێ سووک و بەدناوە پێستی ئادەمی بەسەر کشاوە بەرگی نامەردی لەبەر کراوە هاکا لە داخا بوومە دێوانە هەر کردەی منە و بردەی شەیتانە مانە مردنی خۆش‌بیرەوەری ژانە ژیانی سەدەقەسەری خۆشە تەنافم بچێتە ملی نەک بەخێوم کەن بە لارەملی ناچێ بە هەڵە پیاوی وریا و ژیر تووڕە نابێ زوو، هەڵناچێ وەک شیر ناڕاسێ، هەتا نەبینێ بەچاو ئەگەر کوتت حەق، ڕادەوەستێ ئاو کێ باسی خەڵکی کرد بە لاتەوە بۆ ئەوان قسەی تۆش ئەباتەوە ئەم پەندە ڕاستە و جێگەی باوەرە دووزمان ئاور خۆشکەری شەڕە ++++++++++++++++++++++