شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٧. بیستوومە لە زۆر پیاوانی ڕۆشن فەقیری خۆشە قورتی ناخۆشن کێ دێته ماڵت ڕانەخەی قاڵی ئەگەر بە ماڵی به مام و خاڵی مەنازە بە بوون، مەگری بە نەبوون هیچی تا سەر نین نە بوون، نە نەبوون ئەم قسە گەڵێ بە سوود و کەڵکە پیاوی خۆش حیساب شەریکی خەڵکە ئەو کەسەی ڕاستە و حیسابی پاکە لە حیساب‌کێشان بێ ترس و باکە لە چاکەی کەمی زاڵم مەتۆرە موویەک لە بەراز بێتەوە زۆرە ناشکوری مەکە بەم بەشە کاکە لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە لە هەوراز و لێژ قەت مەڵێ کوتن لە بەر با هەرگیز مەکێشە تووتن بە زاوابەندی هەتاکوو مردن نەکەی بچێ سەر ماڵە بابی ژن ++++++++++++++++++++++