شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: سا وەرنە سەیری ئەم نەقلە خۆشە سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٥ سا وەرنە سەیری ئەم نەقلە خۆشە من دەڵێم نێرە ئەڵێ بیدۆشە زۆر کوتن قورئان خۆشە دیارە قسە هەزارە، دوویان بەکارە پێی ناوێ ئیتر ئەم بیت و باوە مزگەوت ڕووخاوە میحرابی ماوە کۆنەبەرگی خۆت پینە و پەڕۆ کەی نەک تازەی خەڵکی لە بەرەخۆ کەی هەنگوینی خەڵکی کە دەس نەدا بۆت قەناعەت بکە بە دۆشاوی خۆت پشیلە دەمی بۆ دووگ نەدەچوو دەیکوت پێم ناخورێ چەن سوێرە پەکوو سەگ ئەگەر نەمرێ لە قەسابخانە لێی زایە دەبێ ئەو عومرە جوانە برا وا چاکە نەیکەیە لایی برامان برایی کیسەمان جیایی سەر و ماڵ لە تۆم دریخی نییە بزن لە سەت تمەن هیچ کەمی نییە ++++++++++++++++++++++