شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ناچێ بەڕێوە ئاوا کاروبار سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٣. ناچێ بەڕێوە ئاوا کاروبار بەزستان قومار بە هاوین شەوکار سەرباری خەڵکە تەنبەڵی بێ خێر دەستی ماندووە لە سەر زگی تێر ئەمەش پەندێکی جوان و دێرینە نوێژکەر نوورینە، کارکەر شیرینە ئەو ڕۆژە هەر دێ سەرکەوی لە کەل بەو مەرجە بەجێ نەمێنی لە گەل وا مەشهوورە شوان هەتا بخەوێ مەرەکەی زیاتر لێ دوور ئەکەوێ نانێ ڕۆژ پەیدا بکە و نانێ شەو هەڵمەگرە هەرگیز منەت لەم و لەو هەو هەوی سواران هیچیان پێ‌نەکرا بە شڵپەشڵپی پیرێژن چ کرا دەزانی ئەوەی ژیر و بەبیرە خەتی خوار لە بن سەری گای پیرە شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە گیا لە سەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە ++++++++++++++++++++++