شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: مانگا با کەڵیش بگرێ بەدزی سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە ٤٢. مانگا با کەڵیش بگرێ بەدزی ئاشکرا دەزێ بێ دزی و فزی سێ شت خەم لە دڵ دەردەکەن تەواو ڕووی شۆخ‌وشەنگ و شینایی و دەم‌ئاو وەک فەرموویانە پیاوانی حاڵی قەت بۆ گا نابێ گوێلکی خۆماڵی پەندێکی تریش هەیە لەم بارە دەڵێن گای‌جووتی بە گوێلکی دیارە قەدیمی دەڵێن درشت و وردی: زۆر سەیرە گڵمەت بگری بۆ بەردی مریشک بۆ خۆی وەسەر نەکا خۆڵ ناکرێ بە سەریا بە هیچ شان و قۆڵ لە قەدیمەوە خواوەندی زانا بو هەر زاڵمێک زەواڵی دانا لە ئاشی زۆرت پێ چووە لە ڕێ وەپەلە کەوتووی زوو بگەیتە جێ لە سوورت دۆڕاند بەخێر نەیەوە لە کا خەریکی تێی هەڵدێنیەوە ++++++++++++++++++++++