شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: هەتاکوو ماوین هەوڵێ هیممەتێ سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە٤٠. هەتاکو ماوین هەوڵێ، هیممەتێ من تۆم بۆ چییە لە قیامەتێ ئەوانەی خاوەن باخ و بێستانن خەجاڵەتباری چلەی زستانن گۆشت خۆرن هەموو دەعبای ئەم ناوە کەچی هەر نێوی گورگ بەدناوە تو پێت ڕەوا دیم ئەم کارە جوانە نەقڵی کەڵاشی مام ئاشەوانە دیارە هەموو کەس خۆشی دەوێ نان بۆ لە سەردڵی دادەنێ گاوان قەت لەشوێن چووان نەچێوە چاکە بەس لێرە و لەوێ کای کۆن بە با کە پیاو لە دۆستی کۆن نابێ واز بێنێ ئاو دەڕوا هەر زیخ بەجێ دەمێنێ ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد پەسەندتر بووە چ ئێستا چ زوو ڕێوی گەریدە لە شێری نووستوو ++++++++++++++++++++++