شاعیر: حافز کتێب: دیاری مەهاباد سەرناو: ئەگەر دۆڕاندی پیاوی قومارکەر سەبارەت: نووسین و ئامادەکردن: کەماڵ ڕەحمانی - دیاری مەهاباد، چاپی سێیەم، ساڵی١٣٨٦، لاپەڕە٣٧. ئەگەر دۆڕاندی پیاوی قومارکەر نەڵێ بە گوونم دەبێ سەوداسەر قەدیمی دەڵێن بۆ دەستەوه‌ستان هیچ فەرقی نییە گەرمێن و کوێستان زۆری شوو لێ‌هەڵمەکێشە کاکە ئاو لە ئاوەڕۆ دەر نەکەی چاکە سەگ پشت ئەستوورە پەلامار دێنێ بە قەوەی کلکی ئێسک دەشکێنێ سەفەر و سەودا دوو بەڵگەی چاکن تاقی کەره‌وەی پاک و ناپاکن ڕەنگە دەرنەچی لە ئیمتحانم ئەگەر عەیبی تۆ تەواو بزانم عەیبەکانی خۆت بێتە بەرچاوی ڕەوا نابینی بە کەس بەدناوی مەشهوورە دەڵێن خزم بە ددان گۆشتیشت بخوا ناشکێنێ ئێسقان کەس بە ڕواڵەت لێت مرچ و مۆنە خوێن نابێ بە ئاو نەزیلەی کۆنە ++++++++++++++++++++++