شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی ڕەقیبی بەد لقا یا ڕەب ئەسیری دەردی میحنەت بێ فتادەی بەحری غەم، دووچاری گەردابی مەشەققەت بێ بە ئوممێدی مرووەت، بێ نسیبی کەی، عەبەس چونکە لە دنیا ھیچ کەسێ نەیدیوە بەد، ساحیب مرووەت بێ ئیلاھی کوێر ببن جوملە ڕەقبیان یەک بە یەک! تا کەی ئەسیری ناری فیرقەت بم؟ دەمێ با وەقتی وەسڵەت بێ ڕەقیبی سەگ سیفەت چاری بە نان و دەرزییە ھەممی عیلاجی دوور کونەندەی ھەر ئەوە، با تووشی زەحمەت بێ ++++++++++++++++++++++