شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی لە دووریت تا بە کەی عاشق خەریکی زار و ڕۆڕۆ بێ لە کونجی میحنەتی غەمدا ھەتا کەی دەستەئەژنۆ بێ بە ماچێ بێ، بکە دەرمانی زامی کوشتەکەت جانا ھەتا کەی دڵ برینداری خەدەنگی فیرقەتی تۆ بێ سەراسەر عالەمت خستۆتە حیرەت ئەی پەری! چونکە، کەسێ نەیدی بەری عەرعەر ترنج و سێو و لیمۆ بێ ھیلاکم من بە دەستی فیرقەتت، لوتفێ بکە ئاخر ھەتا کەی جان و دڵ نەشئەی شەرابی وەسڵەتی تۆ بێ بە میقرازی غەمی، کۆتا بووە ڕشتەی حەیاتی من جەوابی ئەو نییە ھەممی ھەتا کەی «ھای» و «یاھۆ» بێ؟ ++++++++++++++++++++++