شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: بە غایی دڵم زارە لەبەر سەھمی نیگاھی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی بە غایی دڵم زارە لەبەر سەھمی نیگاھی بەم کەوکەبەیی حوسنە بڵێ نادرە مەحموود عاشق کوژە، غەددارە، دڵ ئازارە، جەفاجۆ خوێن ڕێژە، شەرەنگێزە، موژەی خەنجەرە مەحموود جەبرەن دڵی ھەممی بە خەمی کاکۆڵی بەنگە حوسنی کە ببێ زێب و زەڕ و زێوەرە مەحموود ++++++++++++++++++++++