شاعیر: شوکری فەزڵی کتێب: دیوانی شوکری فەزڵی سەرناو: ئیش کە ڕووی ئێستە لە ھەورازە سەرەولێژی نەکەی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی - ئەم پارچه غەزەڵەی، شوکری فەزڵی له کاتی خۆی بۆ شێخ مەحموودی نەمری نوسیوه به ناوی 'دیاری' ـ شێخ مەحموود و شوکری هاوڕێی منداڵی بوونە. مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی ٥، دکتور مارف خەزنەدار. ئیش کە ڕووی ئێستە لە ھەورازە سەرەولێژی نەکەی فکری وردیشی ئەوێ، ھەر بە دۆعا و نوێژی نەکەی گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بە با دا لە کنت چاکە ھەر لێی خوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی سەرەتای ئیش ھەموو یەک بوونە، ئەویش نابێ ھەتا ھەر برینێ کە لە دڵدا ھەیە ساڕێژی نەکەی حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوەژی تێدەشکان تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی قەومی بێ سەر نییە ئەمڕۆ لە ھەموو عالەمدا ئەتەوێ تاجی سەری بی، بە ھەوا گێژی نەکەی شا، وەکوو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی ++++++++++++++++++++++