شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەمشەو لە خەودا یاری شیرینم ئەمشەو لە خەودا یاری شیرینم ھاتبوو بۆ لام گیانی دێرینم سبەینێ ھەڵسام کەس نییە و دیار وامزانی ڕاستە و خەو نییە بینم بۆیە وا مات و پەشێوو سەرسام خەریکی ئاھی سەرد و گرینم تۆزێ ساکن بوو برینی دەردم تازەی کردەوە زام و برینم لەسەردا وا دێ سیڵاو ئەشکم گیانە وەرە سەیر ئەشکی خوێنینم بە ڕۆژ و بە شەو ھەر وەکوو فەرھاد نەقش و نیگاری باڵای شیرینم دائیم لە شین و گریانم ئەمن مەلوول و ماتەم خەستە و غەمگینم دڵە تابەکەی تۆ ھەر بە تەمای لە دەسستی تۆ چوو بزان یەقینم لوتفی ئەم فیکرە لە دڵ دەرکەدەر بەس وەکوو فەرھاد بڵێی شیرینم ++++++++++++++++++++++