شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: تیری غەمزەی وا لە ناوی جەرگی مندا کاری کرد تیری غەمزەی وا لە ناوی جەرگی مندا کاری کرد ھەر وەکوو دوژمن لە پڕ دەستی وەشان و غاری کرد خەرمەنی عومری عەزیزم وا سووتانی بێ ئەمەل بەختی عەقڵ و ھۆشی تێک دا ڕوو لەسەحرا تاری کرد مالیکی موڵک و عەقڵ بوو حاکمی ئەنکاری خۆی ھەر بە یەک لەحزە لە ناکاو بە بەڵا دووچاری کرد وا لەناو تۆفانی غەم زستانی ساردە بە خەفەت گیر و پابەندم ئەمن ئەو عەزمی ڕوی گوڵزاری کرد ھەر وەکوو شیرین لە ڕەشماڵ ڕوو لە ئاوی ئەڵوەنە بێ خەبەر لە دەردی فەرھاد فیکری نەوبەھاری کرد چۆن لەناکاو غەمزەکەت ڕێکەوت و دای لە جەرگەکەم دڵ بە میحنەت دائیمە ھەر شیوەن و ھاواری کرد لوتفی یاری تازە ڕۆیی تۆ بەجێ مای ئەی ھەژار ھەر وەکوو بولبول لە بەندا مەیلی سەر کۆساری کرد ++++++++++++++++++++++