شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: بارکراوی باری غەم تا کەی لە ژێر ئەم دەردە بم بارکراوی باری غەم تا کەی لە ژێر ئەم دەردە بم ھەر وەکوو مەجنوون لە داخا ڕوو کێو و ھەردە بم من لە دەشتی چۆڵی حەسرەتدا غەریب و بێ کەسم دڵ وەکوو کەشتی ئەسیری ئاھی گەرم و سەردە بم من گەلێ مەحزوون و غەمگین و جگەر سووتاومە لێو بەبار و چاو بە ئەشک و ڕەنگ و ڕۆمای زەردە بم ڕۆژی مەشغووڵم بە ئیشی نابەجێ و کاری خراپ تا بە کەی تەوبە نەکەم من دائیمە ھەر جەردە بم چاک و داوێن ھەڵکراو مەجبووری ڕەنج و پڕ جەفا ئەی خودا ھاوارە تا کەی ئەم دڵەی وەک بەردە بم دڵ لە داخی بەعزێ ئینسان دائیمە پڕ دەرد و غەم تا بە کەی حیرس و خەفەت ئەم زێد و مەئوا و عەردە بم لوتفی چشتێ بکڕێ سەد سوێندی گرانت بۆ ئەخوا حازرە بۆ دەس بڕین ناحەق نییە ئازوردە بم ++++++++++++++++++++++