شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەی دڵ نازانم تۆ بۆچ داماوی سەبارەت: ئاشوفتە حاڵی ئەی دڵ نازانم تۆ بۆچ داماوی بۆ شکەستەی حاڵ بۆچ پەشۆکاوی ڕەنگ زەرد و لاواز وەک داری خەزان بەسەر یاڵەوە گەڵای ھەڵوەران بێ لق بێ چرۆ بێ سایە و سێبەر بە دەم دەردەوە وێڵ و دەربەدەر تاوێ حەیرانی دەردی دەروونم تاوێ بێ کاری و ڕووتی و نەبوونم گا دەردی پیری گا غەمی دونیا لە ھەر چوار لاوە شاڵاوی ھێنا نەخۆشی و پیری بێ حوکمی چاوان نرکە و ناڵەی سەخت شەو ھەتا بەیان ئەم دیو و ئەو دیو بە دەم دەردەوە بە ناڵەی حەزین ئاھی سەردەوە لەسەر سەفەرم زۆرم نەماوە پەڕەی ژیانم وا بە دەم باوە بۆ مەیدانی خوا بە دەستی خاڵی ھەر دوو لا عەزاب ئاشوفتە حاڵی لوتفی بناڵە خاک بەسەردا کە پەن بە دەرگای غەوسی بەغدا کە ++++++++++++++++++++++