شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: خودا بیگۆڕە ئەم دەورە چ دەورێ نەحس و دژوارە خودا بیگۆڕە ئەم دەورە چ دەورێ نەحس و دژوارە ئەوەی وا بڵح و سەر چەوتە دەبینی ئەمڕۆ سەردارە مەحاڵە پیاوی چاک ئەمڕۆ ببێتە کار بە دەس لێرە ھەموو لەم لا و لەو لا ھاتووە نەک خەڵکی ئەم شارە ++++++++++++++++++++++