شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: گیانە نازانی دڵم زامارە سەبارەت: بە پەیکانی تیر گیانە نازانی دڵم زامارە برینەکەی من لە دووری یارە پار بوو ئەگەڕام لە دەشت و لە دەر لە مانگی نیسان ئەوەڵ بەھارە گەلێ نازداران ھاتبوون بۆ گەشت ئەگەڕان لەناو گوڵ و گوڵزارە یەک یەکیان دیار بوو ڕوخساری ئەنواند بە غەمزەی ئەبرۆ کەوتنە ئیشارە بە پەیکانی تیر دوو ئەبرۆی ھیلال دڵ و جەرگ سووتا بووە سەد پارە وەک ھەیکەل بێ ڕۆح ماوم بە پارە جێی تیری ئەوە دڵ بریندارە ئێستا ئەنۆشم شەرابی میحنەت لوتفی چی ئەکەی چارت ناچارە ++++++++++++++++++++++