شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: گیانە بوھارە بوھاری شادە گیانە بوھارە بوھاری شادە قەومی کورد ئیمرۆ زۆر نامرادە گەشتی ناو گوڵزارە سەیران و خۆشی بە یادی خەفەت ھەمووی داپۆشی لە جێگەی بەرگی ئاڵ و سوور و زەرد خوێنی کوردانە تێکەڵ شاخ و ھەرد لە جیاتی شایی و سوحبەت و سەیران دەنگی باوکەڕۆ و شیوەن و گریان چەم و دار و شاخ لە شین و زارن بۆکزی کوردان زۆر بێ قەرارن عالەم گشت خەریک شایی و سەیرانە کوردیش ئاوارەی دەشت و کێوانە ئاگری غەزەب لە ھەر چوار کنار دائیم ئەبارێ وەک سەیلی بوھار ئەی خودا ڕەحمی لە کوردی فەقیر ڕزگاری بکەی لە کۆت و زنجیر مەحروم و بێبەش لە خۆشی ژیان ناڵەی دەروونی دەگاتە ئاسمان زۆر پەرێشانە بێ وەزع و بێ حاڵ وەک تەیری وایە نێو داوی منداڵ لوتفی بە تەنھا ھەر توو لە زاری بۆ کزی وەتەن زۆر بێ قەراری ++++++++++++++++++++++