شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: کوردە بۆچ دایم دەناڵێنی لە چەرخی ڕۆژگار کوردە بۆچ دایم دەناڵێنی لە چەرخی ڕۆژگار گشت کز و داماو و عاجز ڕەنگ زەرد و لێو بەبار کوردە دەردت زۆر گرانە بێ دەوا و ھەم بێ تەبیب چارەی خۆت گەر نەکەی زوو ماڵ وێرانی ڕەنج خەسار خاوەنی چەن ھۆز و تیرەی موڵکی چاک و ڕزقی زۆر کەچی ھەر تووی بێکەس و برسی و بێ جێگە و دیار سەیری مێژوو کە بکەی ئەی کورد مەعسوومی فەقیر چاک ئەزانی چۆن بووە شێری کوردی نامدار نەنگە بۆ توو چاوەکەم سەیری حاڵی خۆت بکە چەن پەرێشان و زەبوونی تابەکەی گریان و زار عالەمی غەیرە بە جارێ پێ گەیی ھەر تۆ نەبێ مایتەوە بۆ ژێر چەپۆکە وەک ھەتیوێکی ھەژار بەسیە خۆخۆری لەناو بەن تۆیێ ئاژاوە و نیفاق وەک برابن ڕۆژی تەنگانە لە ھەر گۆشە و کەنار ڕاپەڕن گشتان بە جارێ بۆ شکۆھی قەومی کورد دەسخەنە ناو دەستی یەکتر خەڵکی لادێ و ئەھلی شار بۆ فیدای خاکی وەتەن لوتفی وەرە مەیدانەوە سەد شوکر چاوی ھەڵێنا ئیمڕۆ کوردی ھۆشیار ++++++++++++++++++++++