شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: کاکی کوردم وا دیارە زەوق و شادیت دیار نییە سەبارەت: لە پاش ڕووخاندنی ڕژێمی پاشایەتی و کۆنەپەرست لە عێراق و بەرپا بوونی شۆڕشی ١٤ی تەمووز ساڵی ١٩٥٨ زاینی لوتفی ئەم غەزەڵەی وتووە. کاکی کوردم وا دیارە زەوق و شادیت دیار نییە جەژنەکەی تۆ جەژنی گشتە فەرقی دەشت و شار نییە پڕ بەدەم ھاوار کە بۆ خۆت جەژنە ئەی کوردی دلێر جێگەی ترس و غەم و یا جێگە عەیب و عار نییە سەف ببەستن ڕابووەستن وەک برا گەورە و بچووک چی بکەی ئیمڕۆ بۆ خۆتە زاڵمی خوێنخوار نییە ڕەحمەتی حەق ھاتە جونبش دووکەڵی کفری ڕفان کەس لە مەکری زاتی حەق یەک زەڕەیێ بێدار نییە ماڵ و سەروەت ڕۆحی شیرین بۆ چییە ئەی کاکی خۆم گشتی قوربانی وەتەن بێ دەردەکەی تۆ دیار نییە سوخرەیی ئاغا و بەگ و یا زاڵمە خوێنخۆرەکان بێتە یادت وا بزانە ساڵەکەت وەک پار نییە ھەر وەکوو ئەسپێی بێگانە ڕۆژ و شەو خوێنتی ئەخوارد مل کەچ و ڕازی بە گشت ئەتوت کە وا ھیچ چار نییە ئیمڕۆ گورزی پیاوەتی کەوتۆتە دەستی لوتفی تۆ بۆ وەتەن خۆت گیان فیدا کە چاتری ھیچ کار نییە ++++++++++++++++++++++