شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: چاوەکانت بۆتە باعیس ئەشکی ڕوونی چاوەکەم چاوەکانت بۆتە باعیس ئەشکی ڕوونی چاوەکەم تیغی ئەبرۆت باعیسە بۆ مەنعی خورد و خاوەکەم غەمزەکانت ھەروەک و تیرێ لە دڵ تەئسیری کرد بۆتە مەنعی خواردن و خەو ژین و نان و ئاوەکەم دڵ وەکوو ڕاوچی ئەویش وا بۆتە کارئاسکی خەتا من خەتاکارم لە بۆیە بۆتە مانیع ڕاوەکەم بێ خەبەر وەک وەحشی وا بووم ەر ئەسووڕام دەشت و دەر ھەر وەکوو تەیری لەناکاو تووشی دان و داوەکەم پەیڕەوی قەیسی بێ چارە لازمە بۆ من ئیتر ھەر ڕەفێقی وەحشی دەشتی و دووری دایک و باوەکەم سەد وەکوو لوقمان کەبێت و کووا ئەکا دەرمانی دڵ دیدەنی ئەو کافیە بۆ زامی جەرگ و ناوەکەم بەس تەمەع لوتفی بکە دونیایی دوون باقی نییە غەم بخۆ بۆ مردنی خۆت کوانێ تۆیی چاوەکەم ++++++++++++++++++++++