شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: وەرە کوردە قوڕ بپێوین سوبح و ئێوار سەبارەت: ھێرشی غەم وەرە کوردە قوڕ بپێوین سوبح و ئێوار کوردی شیوەن بە جۆش دەین با بناڵین پڕ بەزار ھێرشی غەم وا بە جارێ دەشت و دونیای دایە بەر ھا بەڵا وەک تەرزە بارێ بۆ گەلی کوردی ھەژار زیڕەی منداڵ و ژن وا لە ئەوجی حەوتەمین زەڕەیێ ڕەحم نەما دەرھەق مناڵ و ئیختیار ھەر چەمێ ڕووی تێ ئەکەی ھەر کوێرە شیوێ بۆ پەنا مەیتی کوردە تێیا ڕزاوە کەوتووە گشت بە قەتار ڕوو لە ھەر کەس گەر بکەی بۆ ڕێگەی ڕزگاری خۆت لێت ئەدا و ئەتپێکێ ھەر وەک ماری چنگی خوین خوار ماوەیەکی زۆر درێژە کوردە تۆ وا ڕەنج ئەدەی وا بێ بەش بووی تۆ لە گشتی داخەکەم بۆ کوردەوار لوتفی جەرگی گشت برینە ئاوی چاوی جارییە دەروونم پڕ لە ئاخ و غەم داخی دڵمە سەد ھەزار ++++++++++++++++++++++