شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: وای پەشیمانم لەداخی کردەوەی نەحس و خراپ وای پەشیمانم لەداخی کردەوەی نەحس و خراپ دڵ ئەناڵێنێ لە ترسا ھەروەکوو چەنگ و ڕوباب جسم و جانم تێک شکاوە تاقەتی وا لێ بڕا ڕوو لە ئاخیر وا ئەڕۆم و نیزیکە ڕۆژی حیساب مەزرەعەی گوناھی من حەد و حیسابی قەت نییە کاکە چی بکەم من لە تاوی مەحشەر و ڕۆژی عەزاب ھەڵسە زوو بە تاکوو ماوە پێنج و دوو ڕۆژی عومر تەوبەیێ ڕاستی بکە و ھەم ڕوو کەرە دەرگەی سەواب پشت لە دونیا کە ھەژار تازە بە تۆ چی موڵک و ماڵ پارەیەکی بۆ نەکرد ئەسکەندەر و ئەفراسیاب چۆن بە بێباکی و سەفاھەت ڕات بوارد عومری عەزیز تازە ڕۆیی چوو لە دەستت عومری گەنجی و شەباب ++++++++++++++++++++++