شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: نەورۆز ئەوا ھات دونیا ڕازاوە سەبارەت: ١٩٥٩ نەورۆز ئەوا ھات دونیا ڕازاوە بەفر و زقووم و شەختە توواوە ڕووبار و کانی گشت کەوتە خرۆش بولبول ئەخوێنێ دڵی پڕ لە جۆش دار و درەختی گوێ چەم ژیاوە چیا و دەشت و دەر بە گوڵ ڕازاوە نێرگز و بەیبوون، کنێرە و نەسرین یاسەمەن لەگەڵ وەنەوشەی ڕەنگین دار و دەوەنی سەر شاخ و کێوان جوان و ڕازاوە وەک باخی ڕیزوان لەم ڕۆژە خۆشە، لەم فەسڵە جوانە کە ڕۆژی جەژنی پیر و لاوانە عالەم گشت مەستی سەیران و شادی دوور لە جەور و خەم ھەم نامرادی یادی نەورۆزە و شایی و سەیرانە ڕۆژی شادییە و جەژنی کوردانە ڕۆژی تەنگانە وەک شێری ژیان ھەموو چاوەڕێین بۆ ئەمر و فەرمان لاوانی وەتەن ئەمڕۆ ھۆشیارن بۆ سەربەرزیی کورد گشت فیداکارن لوتفی ئەگەرچی عەلەم مەسروورە بەڵام دڵی تۆ لە شادی دوورە ++++++++++++++++++++++