شاعیر: لوتفی کتێب: دیوانی لوتفی سەرناو: ئەوا پیری ھات بوو بە میوانم ئەوا پیری ھات بوو بە میوانم چەن عەیبی ھێنا دای نا لە شانم بێ ھێزی ئەژنۆ و حوکمی چاوانم ھەتا کۆتایی ماڵی وێرانم ڕەزیل و خستەی پەنای دیوارم لە سەر تا بە پێ گشت دەردەدارم لە ھیچ جێگەیە نییە قەرارم لایەق بۆ مردن چاکە نەمامم تەمەنی لاوی بە خۆش و شادی بە ھەوا ڕۆی بە دڵ ئازادی بەکام و بە شەوق زۆر بە گوشادی ئەوا تەواو بوو عومری جوانم سا بەچ ڕوو ڕوو کەمە مەیدان بە ڕوویەکی ڕەش بە کۆڵێ عوسیان بە خۆم ماڵ کاول سەد جار پەشیمان چاو شۆڕ و ڕیسوای دەور و جیرانم ئەوراق حازرە لەبەر دەس حاکم لە ئیمڕۆ بە دوا بۆ مردن چاکم ئەوەڵی خاک و ئاخری خاکم پشتم لە دونیا ڕوو لە قەبرانم ھیچ چاکەم نەبوو لە داری دونیا توێشەم ھەڵ نەگرت بۆ ڕۆژی جەزا ڕوو زەرد و مل کەچ لە مەیدانی خوا ھەر خۆم بێ چارە و ڕەنج بە خەسرانم لوتفی تۆ تازە عومرت لەدەس چوو مەیخەرە یادت زەمانی پێشوو ئەوەی کە ماوە ھەڵسە زوو بە زوو بڵێ ئەی خودا دەخیل ئامانم ++++++++++++++++++++++