شاعیر: گۆران کتێب: فرمێسک و هونەر سەرناو: جواب بۆ جەناب ئەی «ژیان» پاش شکایەتی دووری؛ ماچ کە چاوی جەنابی شێخ نووری! ماچ کە چاوی بە تاسەوە، کە جەناب دەرسی ئەووەڵ گەیشتە خەتمی کیتاب! ... ڕستە شیعری ڕەواج و قیمەتدار، باوکی تۆ بوو بنێری بۆ بازاڕ، ڕاستە ئێستەش بە دۆسیە و دەفتەر داخراوە لە مێشکی شەش دەر... لاکین ئاخۆ چ شاعیرێکی تر، شیعرە پیشەی بە دائیمی، سەرومڕ؟ باوکتە، تۆی، منم، ئەمە یا ئەو هەوڵی: نانە بە ڕۆژ و شیعرە بە شەو چارەنووسی بەشی ئەزەلمان، داد، پیشەیە کە شیعروتن: بەرباد! «مع ما فیه» تەبیعەتی شاعیر، نە وەزیفە و زەروورەتی قاهیر، نە بڕینی زمان و پەل بەستن بولبولی مەنع ئەکا لە مەیلی وتن! ++++++++++++++++++++++