شاعیر: گۆران کتێب: سروشت و دەروون / دەنگی دەروون سەرناو: ئەی نەی ئەی نەی! چییە وا بە سۆز و سازی؟ بۆچ تۆش وەکوو ئێمە عیشق بازی؟ یا مەحرەمی ڕازی عاشقانی؟ بۆ ئاهی دەروونی تەرجومانی؟ *** لەبڕێزە دڵی زەعیف و زارم، لەو عیشقە مەئالی ئیزتیرابە، لەو تایە کە پێوە بێ قەرارم، لەو سەممە کە موهلیکی شەبابە! *** ئامالی عەزیزی نەوجەوانیم پامالی مەزالیمی زەمانە؛ هەر سانییەیەک لە زیندەگانیم عەسرێکی هەموو خەمی جیهانە! *** ئەی نەی! دە بە نەغمەیی خرۆشان ئەم ناوە بە جارێ پڕ سەدا کە؛ بۆ ڕۆحی شکستەباڵی ناڵان لاوانەوەیەک بە کوڵ ئەدا کە! ++++++++++++++++++++++