شاعیر: گۆران کتێب: سروشت و دەروون / دەنگی دەروون سەرناو: لە کەرکووکەوە بۆ دایکم نووسیوە سەبارەت: کەرکووک - ١٩٢١ ئەی دایە، ئەگەر ئەپرسی حاڵم: «ئێ: تۆیش وەکو باقی بێ ڕەحم نیت، تۆزقاڵێ، کەمێ ڕەحم ئەزانیت!» ڕاستیی! شەو و ڕۆژ هەر دەناڵم! دەگریم و دەسووتێم هەروەکوو مۆم، ئاهم ئەگاتە گۆشی گەردوون؛ مات و کز و مەلوول و مەحزوون بۆ حاڵی غەریبیی، بێ کەسیی خۆم! ++++++++++++++++++++++