شاعیر: گۆران کتێب: سروشت و دەروون / سروشتی جوان سەرناو: تازە کە شەو هات و پەردەی ڕەشی کەوتە سەر جوانیی تەبیعەت، کەژو دەشت و دەر هەموو نووست، هەموو مرد، کش و بێ ئەسەر: سەما، تازە جیلوەی ستارەی نەزەر؟ کە گوڵباخ، نێرگس، زەمەق، یاسەمەن هەموو نوقمی بەحری تەمی ئەم شەوەن؟ هیلاکی گروشمەن، وەنەوزێک ئەدەن: سەما، تازە جیلوەی ستارەی نەزەر؟ کە کپ بوو قەراغی چەمی پڕ لە قاز، لەسەر ڕووی نەما زینەتی ئیهتیزاز؛ لەسەر لێوی لاچوو بزەی نووری ناز: سەما، تازە جیلوەی ستارەی نەزەر؟ کە دڵ کەوتە ناو دۆزەخی دەردەوە، کە عیشق و شەبابی، خوا بردەوە، گڕی شاعیرییەت کە دامردەوە: سەما، تازە جیلوەی ستارەی نەزەر؟ ++++++++++++++++++++++