شاعیر: گۆران کتێب: خەیام بە کوردی سەرناو: هەرچەن بە ڕەنگ و بۆی جوان ڕازاوم هەرچەن بە ڕەنگ و بۆی جوان ڕازاوم وەک گوڵ، بە باڵایش سەروی سەراوم، بەڵام نەمزانی وەستای نیگارکێش لە گاڵتەخانەی خاک بۆ دایناوم؟ هرچند که رنگ و روی زیباست مرا، چون لاله رخ و چو سرو بالاست مرا، معلوم نشد که در طربخانهٔ خاک نقّاش ازل بهر چه آراست مرا؟ هەر چەندی بڵێی بە بژن و باڵا جوانم ڕوومەت گوڵ و چاوکەژاڵ و لێو قەیتانم وەستایێ کە وای لە خاک و گڵ داڕشتم نیازی لەمە چی بوو؟ بۆچی کرد؟ نایزانم «هەژار» ++++++++++++++++++++++