شاعیر: گۆران کتێب: خەیام بە کوردی سەرناو: ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون ئەوانەی دەریای فەزڵ و هونەر بوون، لە کۆڕی عیلما چرا و ڕابەر بوون، لەم شەوەزەنگە ڕێیان دەر نەکرد، ئەفسانەبێژی خەولەخۆخەر بوون! آنانکه محیط فضل و آداب شدند در جمع کمال شمع اصحاب شدند ره زین شب تاریک نبردند برون گفتند فسانه‌ای و در خواب شدند هۆزان و بلیمەتان و بیر ڕوون و پتەو بۆ بوون و دەچن؟ کەس نە ئەمی زانی نە ئەو تاریکە شەوێک گەڕان بەبێ ڕێ و، گێژ بوون ئەفسانەیەکیان ئەهۆنی چاویان چوە خەو «هەژار» ++++++++++++++++++++++