شاعیر: گۆران کتێب: بەهەشت و یادگار سەرناو: سێبەری هیوا تەسادوفەن کە جوانیت، جەمالی بێ وێنەت بەرامبەری نەزەرم ناگەهان تەجەسسومی کرد لەبەر ئەوەی بەشەرێکم زەبوونی دڵ، هەڵبەت حەقم بوو پەردەیی شەرم و حەیام دڕی، لام برد! بڕیمە نەخشی جەمالت، بەبێ حەزەر لە قسەت لە هەردوو چاوەوە نووکی بڵێسەیی سەودا لە وردترینی دەمارم وەکوو پزیسک پژا تەحەسسوساتی دڵێکی پەرۆش بۆ ئافرەت! بەجۆش و کوڵ، هەیەجان وا موازەنەی تێک دام هەموو مەراکیزی حیسسم مەزەننە کەوتە غەڵەت: کە دیم لە چاوی بەڵەکتا تەلەمموعاتی غەرام وەکوو بریسکە بریسکی نجوومی شەو دەرکەوت کە نیوە زەردەخەنەی ناز و عیشوەیی گەرمت بە درزی لەعلەوە گرتی خەتێکی مرواری کە هاتە گوێمەوە دەنگت بە نەغمەیی نەرمت وتت: چ مفتە تەماشا بە نرخی بێعاری! ++++++++++++++++++++++