شاعیر: گۆران کتێب: بەهەشت و یادگار سەرناو: بۆ خانمێک قاسید وتی پێم: بگرە سەبر، خانم ئەوا دێت سا فەرموو، سەبر بێ بە فیدای خاکی بەری پێت! حەسرەتکەشی ئەو شان و مل و گەردنە ڕووتەم وەختە بمرم بۆ نەفەسی بۆنی توالێت! ئاهم بووەتە هەوری بەری تینی هەتاو بۆت فرمێسکم ئەدا نم لە هەموو ساحەیی سەر ڕێت! هەر دیاری کە دا حاشیەیی حوسنی ملووکیت: بۆ ڕەسمی سەلام نەبزی دڵە زەربی ترامپێت! گەر بێت و بفەرمووی، مەلیکەم! مەیلی نشیمەن بەو خوایە لەسەر دیدە ئەکەم تەسویەیی جێت! ئەمجا بە پەڕوباڵی تەڕ و فێنکی بۆسە تێر تێر ئەسڕم، خانمەکەم! گەردی سەفەر لێت! نازانم ئەبێ چۆن بگەمە باسی ویسالت تۆ خواژنی جوانییت و ئەکەم فەرتی حەیا لێت؟ ++++++++++++++++++++++