شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: ئەی جەمالەددینی ئەفغان ڕیزە چینی خوانی تۆ سەبارەت: بۆ شینی پاش چل ڕۆژەی ئەمین زەکی بەگ - ١٩٤٨/٨ ئەی جەمالەددین ئەفغان ڕیزە چینی خوانی تۆ وەی محەممەد عەبدە عەبدی بارەگای عیرفانی تۆ ئەی نەسیرەددین لە ڕەئیا کەمترین دەربانی تۆ وەی فەریدەددین لە عیلما تابیعی فەرمانی تۆ تۆ مەسیح نیت و بەڵام ئاسارەکەت موعجیز نوما کوردی زیندوو کردەوە تاریخی کوردستانی تۆ گیانی پاکت مەیلی خاکی نیشتمانی کرد بوو جێی لە دڵدا پێ نیشان دا مەقبەرەی سەیوانی تۆ عومر و ژینی خۆت فیدا کرد بۆ ژیانی قەومەکەت ئەی ئەوی مەرگی نەویێ بۆ ژین، فیدا و قوربانی تۆ کۆچی دوایی کرد بەڵام قەومێکی زیندوو کردەوە فەخر و نازی کوردە بابە شۆرەت و عینوانی تۆ ++++++++++++++++++++++