شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: وەکوو لاوی سلێمانی حوڕ و ئازادەیە ژینم وەکوو لاوی سلێمانی حوڕ و ئازادەیە ژینم لە پێناوی وەتەندا، دائەنێم سەد ڕۆحی شیرینم بەلای ڕاست و چەپا ناڕۆم، بە ھێزی پشتم ئەستوورە وەکوو شاخی وەتەن سەربەرز و دڵ ڕەق، پڕ لە تەمکینم لە نەزعا، نامەوێ یاسین، لە قەبرا نامەوێ تەڵقین وەتەن یاسین و تەڵقینم، وەتەن ئیمانمە و دینم لە خەودا نەقشی ئازادیم لە ئیقباڵی وەتەندا دی موبەددەل بوو بە خۆشی و پێکەنین، گریانم و شینم لە دەوری بەردەوە میراتی کوردە خاکی کوردستان بۆ ئەم باخی بەھەشتە بابە! من دیوار و پەرژینم ++++++++++++++++++++++