شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: زاتی تۆ جێی فیز و نازە بۆ وەتەن بۆ نیشتمان سەبارەت: : مێژوونووسی گەورەی کوردستان (ئەمین زەکی بەگ) لە خسوسی دامەزراندنی قوتابی کوردەوە لە کوللیاتەکانی بەغدا ھەمیشە لە وەرزشا بوو. منیش ئەم مەنزوومەیەم پێشکەش کرد: زاتی تۆ جێی فیز و نازە، بۆ وەتەن، بۆ نیشتمان بۆ ھەموو کەس ئاستان و دەرگەھەت «دارُ الأمان» با خسووس بۆ تیپی تازەی طالبات و طالبان ھەر بە سەربەرزی بژی ئەی مەرجیعی پیر و جوان ڕیزی تازەی لاوی قەومت بەندەی دەرگاھتن سەرنگوون بن ئەو کەسانەی ناحەز و بەدخواھتن ئەو کەسەی نانی وەتەن ئەخوا لە خزمەت بێبەشە کردەوەی دەرحەق بە لاوانی وەتەن فێڵ و غەشە با لە ڕوویشا بێ وەکوو سپیاوی زەنگی ڕووکەشە عاقیبەت مانەندی شەیتان دەرکراو و ڕووڕەشە تۆ لە سەر تەختی دڵی قەومی، بە جەبھەی پاکەوە مازییی پڕ خزمەت و موستەقبەلی ڕووناکەوە ھەر بژیت ئەی فەیلەسووفی قەومی کوردی دڵحەزین تۆ تەبیبی بۆ تەداوی عیللەت و دەرد و برین تێ ئەکۆشی تا بە زانین میللەت و قەومت بژین بارَكَ الله! بارَكَ الله! ئافەرین! سەد ئافەرین! بابە! مێژوونووسی گەورە، ڕەھبەری زانیستییە عیلم و زانین، پێشڕەوی ئازادی و سەربەستییە ++++++++++++++++++++++