شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: ئەسیری دوێنی ئەمڕۆ ئەحرارە ئەسیری دوێنی ئەمڕۆ ئەحرارە ڕەنجبەری دوێنێ ئیمڕۆ سەرکارە بەندی و کەلەبچە، دیلی و سێدارە ھەر خاسەی قەومی کوردی ھەژارە ئەی کورد! ھۆشت بێ عەسری بیستەمە لە جوو و لە جاوە بڵێ چیت کەمە؟ شەرقی ناوەوە دەشت و شاخانی دیجلە و فورات و زاب و سیروانی ھەر لە لوڕستان، تاکوو بۆتانی لە شیمالەوە، تا ئەریوانی ھەمووی ھی تۆیە تێیدا نۆکەری ئاغای ماڵت بە، بەسیە ڕەنجبەری بە فێڵ و فڕی وەعزی دیانەت بویتە پێشمەرگەی سوپای خەلافەت یارییەی تورکدا بۆ جمھووریەت ئێستا پێت ئەڵێ تورک ی بەدتینەت: کورد میللەت نییە تورکی شاخییە بێ مێشک و ھۆشە لە من یاخییە چل حکوومەتی کورد ئازا و سەربەخۆ تورک ئەی دان بە کوشت ھەموو خۆ بە خۆ بۆ بەرزی تەختی خەلیفەی درۆ بابە بەسی بێ مەبن دەسخەڕۆ کرمانج و زازا دوازدە ملێونن دەس بدەنە چەک تۆڵە بسێنن ++++++++++++++++++++++