شاعیر: بابە کتێب: دیوانی ئەوڕەحمان بەگی بابان سەرناو: بۆ چی ھاتوومە جیھان لەم ھاتوچۆیە چیم ئەوێ بۆ چی ھاتوومە جیھان لەم ھاتوچۆیە چیم ئەوێ؟ من نەبووم، مادام کە بووم، ژینێکی پڕ ھەستیم ئەوێ ڕۆژی ئەووەڵ خالیقم فیکری حوڕڕی بەخشیوە پێم دەرسی ئازادی ئەخوێنم ژینی سەربەستیم ئەوێ ھەر کەسێ مەستی شەرابێکە لە مەیخانەی ژیان من لە بادەی عیلم و عیرفان و ئەدەب مەستیم ئەوێ تێ ئەکۆشم ببمە زانای عیلمی تازە و عیلمی کۆن چونکە بۆ قەوم و وەتەن من خزمەتی ڕاستیم ئەوێ بابە ژینی خۆم لەڕێی بەرزی وەتەندا دائەنێم بۆ فیداکاری لە لاوان ھێز و ھاودەستیم ئەوێ ++++++++++++++++++++++