شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: واقیعاتی ساڵی بیست و سێ لە بیست و سێدا فەتحی «خوراسان» فەتحی «ھەرات» و «مەرو» و «شاھیجان» فەتحی «نەیشابوور»، ئەمانە ھەموو بە ڕیاسەتی والی ئەحنەف بوو لەم ساڵا عوسمان کوڕی «ابو العاص» «اصطخر»ی داگرت بە سوپای حەقناس «جەور» و «کازروون»، ھەم «نوبندجان» «شیزر» و «شیراز»، خاکی «ئەرەجان» سارییە گرتی زۆر بە دەست و برد لەم ساڵا شاری «نسا» و «دار ابجرد» لە مەدینەدا حەزرەتی عومەر لە ڕۆژی جومعە لە سەری مینبەر خوا پیشانی دا کە سوپای دوژمن خەریکن دەوری سارییە بگرن ئەمیش ترسانی و پێی گەیان بێتەل «يا سارِيَةُ الْجَبَلَ الْجَبَلْ» گورج گەڕایەوە بە ھێزی سوپا دووری خستەوە دوژمنی گومڕا ھەر لەم ساڵا بوو داگیرا «کرمان» «مکران» و «سیستان» بە نووری ئیمان ئینجا شەھید بوو ئەم عالی نەھجە بیست و شەشەمی مانگی «ذي الحجّه» لە کاتی نوێژا لە وەختی سەحەر بە دەستی «ابو لؤلؤ»ی بێفەڕ خەلیفە گەییە پایەی شەھادەت ئەویش بە مایەی شوومی شەقاوەت عومری شەست و سێ بە عەقڵ و کەماڵ خەلافەتی کرد شەش مانگ و دە ساڵ لەلای ئەبووبەکر مەدفوون بوو عومەر لە «ڕوضە»ی والای سەییدی سەروەر لە سەرەمەرگا حەزرەتی عومەر وا خەلافەتی فەرموو موقەڕڕەر شۆرا بێ لە بەین عەلی و عوسمان زوبەیر، تەلحە، سەعد، ھەم «عبدالرحمان» پاش مەشوەرەتی ئەسحابی کوببار مانگی موحەڕڕەم ساڵی بیست و چوار عوسمان دامەزرا لەسەر خەلافەت ئەسحابە ھەموو پێیان کرد بەیعەت ++++++++++++++++++++++