شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئەسبابی حەربییەی حەزرەت ﷺ نۆ شیری ھەبوو یەکەم «ذو الفقار» «حنف» و «قلعي، مأثور» و «بتار» «عَضب» و «قضيب» و «مخذم» و «رسوب» حەوت کراسی زرێی مەحکەم و مەرغووب «ذات الحواشي» ھەم «ذات الفضول» «ذات الوحاش» و «سعديه»ی مەقبووڵ «خرنق» و «بتراء»، «فضّة» تەواوە کراسی زرێین و «دِرع»یان ناوە شەش کەوانی بوو «سِداد» و «صفراء» «كتوم» و «روحاء»، «شوحط» و «ذوراء» چوار ڕم، سێ قەڵغان، جەعبەی کافوور ناو پشتێنی قایش، سێ ھەڵقەی لە ناو دوو حەڕبەیشی بوو بچووک و گەورە دوو مەغفیری بوو شای ساحێب دەورە کڵاوی زرێی کە ئەیکەنە سەر لە کاتی شەڕا بۆ دەفعی زەرەر گۆچانێکی بوو یەک زەرعی نەجیب عاسایێکی بوو «مخصره» و «قضيب» «قضیب» دارێکە ڕێک و مونتەزەم بە وێنەی گۆچان، بەبێ چەم و خەم ئەمما «مخصره» بە قەد دوو بستە بۆ کاتی قسە و ئیشارەی دەستە ئاڵایێکی بوو لە کاڵایێ ڕەش «عقاب»ی ناو بوو، غەیرە مونەققەش ++++++++++++++++++++++