شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ھاتنی عائیلەی حەزرەت ﷺ و عائیلەی ئەبووبەکر -رضي الله عنه- بۆ مەدینە زووتر ڕۆیی بوون زەید و بوورافیع بە دوای عائیلەی سەییدی شافیع جا لە مەککەوە ئەو دوو ئەمینە عەیالیان ھێنا لەبۆ مەدینە سەییدە سەودە و فاتیمەی زەھرا «امّ كلثوم» و ڕوقەییەی سوغرا «امّ ايمن» و ئوسامە، ھەموو دڵیان بە لیقای ئەو شاھە خۆش بوو عەبدوڵڵای کوڕی بووبەکری ئەفزەڵ عائیلەی خۆیانی ھێنا بە کۆمەڵ یاران لە مەککە و ئەتراف ھەرچی بوو ھیجرەتیان فەرموو بۆ مەدینە زوو گشت گرد بوونەوە بە شەرم و تەمکین یەک حاڵ و یەک ماڵ، یەک دڵ و یەک دین حەزرەت مەشغووڵ بوو بە نەشری ئیڕشاد لەبۆ تەوحیدی خالیقی عیباد بۆ ھێز و ئەسباب کەوتە ئیستیعداد بۆ دەفعی فیتنە و ئاشووب و فەساد ئەگەر بە ئیڕشاد نەگا بە نەجاح بە کاری بێنێ بۆ غایەی ئیسڵاح دەعوەتی ئەکرد ڕەئیس و ئەشراف چەن تیپێ عومدەی ھەنارد بۆ ئەتراف ++++++++++++++++++++++