شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: مەعنای کەسبی ئەشعەری بە دڵ حازر بە ئەگەر تۆ دانای تاڵبی دین و سەر ڕشتەی دونیای تا مەعنای کەسبت بۆ بکەم بەیان لەسەر تەقریری عولەمای ئەعیان خودا بە ڕەحمەت عیلمی پێت داوە چ ئیشێ باشە، کام ئیش خراوە ھەروا ئیرادە و مەیلی داوە پێت تا لە کاتێکا ئیشێ بێتە ڕێت لە بۆ فیعل و تەرک بە ڕۆژ و بە شەو لایێ ھەڵبگری بە تەعیینی ئەو قودرەتی داوە و ئەتوانی بیکەی ھەر لایێ بە مەیل تەڕجیحێ بدەی ئەم سێ سیفەتەی مەعلووم و مەوجوود داونی بە تۆ خالقی مەعبوود لەبۆ ھەر ئیشێ بە تۆ بێتە جێ ئەم سیفەتانە حازرن لەوێ دەی موقارەنەی ئیرادە و قودرەت لەگەڵ ئیشەکەت کەسبە بە سیححەت پایەی تۆڵەیە و مایەی جەزایە چونکی سەبەبی خەلقی خودایە سەبەبی خەلقی «ربّ العباد»ە بۆ فیعلی عیباد بە نەھجی عادە سەرفی قودرەت و ئیرادەی بەشەر ھەر خودا ئەیکا ببە باخەبەر فەقەت مەحەللە ئینسان و پەری ئەمەیە مەعنای کەسبی ئەشعەری ++++++++++++++++++++++