شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: ئەسڵی یەکەم باوەڕت ببێ بە قەزا و قەدەر ھەرچی کە بووە یا ئەبێ یەکسەر ھەر بە ئیجاد و خەلقی خودایە لەسەر ئیرادەی خودای تەنھایە قەزا بە مەعنای ئیرادەی زاتە بۆ ھەرچی ئەبێ لەم کائیناتە قەدەر بە مەعنا ئیجادی ئەشیا لەو زەمانەدا بۆی قەرار درا ئیجادی ئەشیا ھەر بۆ خودایە خەلق لایقی زانای بینایە ئێمە جاھیلین بە ئەنجامی کار چی چاکەو ئیقباڵ، چی بەدەو ئەدبار ھەر لەو کاتەدا کە ئیشێ ئەکەین ناتوانین تەواو تەفسیلی بدەین ئەو بازە بردت پانی چەن پێیە چەن جومگەت جووڵا و چەنێ لەجێیە ئەگەر کەسێکیش لە تۆ بپرسێ جوابت پێ نییە قیمەتی فلسێ ھەر شتێ ئەکەی حەرەکە و سکوون دائیم موحتاجی بۆلای ڕەھنموون ئینکارم مەکە ئەمە یەقینە ئەغڵەب بێھۆشی وەکوو مەکینە گەلێ جار عەزمت بۆ پەیدا ئەبێ بڕێ جار عەزمت لێ بەرباد ئەبێ ++++++++++++++++++++++