شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: فەسڵی ئەووەڵ لە باسی ڕوکنی ئەووەڵ فەسڵی ئەووەڵمان ڕوکنی ئەووەڵە ئیمان بە خودای «عزّ و جلّ»ە ئیمان بە خودا وایە بە تەحقیق لە دڵتا ببێ باوەڕ و تەسدیق بەمە کە خودا وجوودی حەقە لە ھەموو عەیبێ پاک و موتڵەقە ھەیەتی ھەموو ئەوسافی کەمال چ وەسفی جەلال، چ وەسفی جەمال جەلالی «سَلب»ە و جەمالی «ثبوت» سبووتی فیعلی و زاتییە مەزبووت کونھی زاتی ئەو لە عام مەستوورە ئەمما وجووھی غەیرە مەحسوورە ++++++++++++++++++++++