شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: باسی ئیمان بە قەولی جمھوور لە موتەکەللیمین زومڕەی فوقەھا ھەم موحەددیسین ئیمان تەسدیقە و ڕەفتار و ئیقرار سێ جوزئن بێ یەک ناکرێن ئیعتیبار لەلای بەعزێکیش تەسدیقە و ئیقرار تیا داخڵ نییە عەمەڵ و ڕەفتار ئەمما بە قەولی گشت موحەققیقین ئەسحابی عیلم و ئەڕبابی یەقین ئیمان تەسدیقە بە مەعنا باوەڕ بەوەی ھێناویە ڕەسوولی سەروەر بە گوێرەی تەفسیل بۆ موفەسسەلات بە گوێرەی ئیجمال لەبۆ موجمەلات خاریجی ئەوە ڕەفتار و ئیقرار بەڵێ لازمە ئیقرار بۆ ئاسار یانێ بۆ ئیجرای حوکمی دین لەسەر ھەرکەس موئمینە بە دینی سەروەر ئەم تەسدیقیشە عیلم و عیرفانە کەیفی نەفسانی شەخسی ئینسانە ئەبێ تەسلیمیش لەگەڵ ئەودا بێ بێ ڕەزا و تەسلیم موعتەبەر نابێ با باوەڕ بکا کە قسەی ڕەسوول بە نەھجی واقیع سابتە و مەقبووڵ کە عینادی کرد لە ڕەزا و تەسلیم حەتمەن کافرە بە شەرعی سەلیم ئەمە تەحقیقی عەللامەی «سَعد»ە بەمە حەل ئەبێ چەن شوبھە و عوقدە ++++++++++++++++++++++