شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: شەرتی ڕۆژوو چییە؟ شەرتی ڕۆژووە نیەتی ئینسان بە شەو بۆ ڕۆژووی ڕۆژی ڕەمەزان نابێ ھیچ عەینێ بە ڕۆژا بڕوا بە خاڵیایی ئەندامی تۆدا وەکوو کراکە و برناخ و گەروو سک، بەر و دوا، حاڵی ببە زوو زەرەری نییە بە دڵ نەلەرزی بگاتە ڕەگت دەرمانی دەرزی ھەم بێزەرەرە دەرمانی ئەجزا با تەئسیر بکا لە مۆخ و ئەعزا چونکی سک نییە بە عورف و عادەت «مغني» ببینە و وەربگرە حیکمەت بەڵێ کە دەرزی گەییە نێوی سک ڕۆژوو ئەشکێنێ بەبێ شوبھە و شک زەرەری نییە تۆزی سارا و دەشت تەئسیری کلیش کە چاوت پێ ڕەشت دووکەڵی کوورەیش بە قەدەر عادەت نەک ھی جگەرەی تاڵی پڕ بیدعەت پارێز لە عەمدی جیماع و ئینزال خۆ ڕشانەوە شەرتە بێ جیدال جیماعی عەمدی بۆ شەخسی فاعیل قەزا و کەفارەت پێی ئەبێ حاسیل ئازاد کردنی عەبدێکی بە دین لە عەیبی عەمەڵ سالم بێ و ئەمین جا ڕۆژووی دوو مانگ لەپاش ڕەمەزان ئیفتاری ڕۆژووی نەیەتە ناویان ئینجا نان دانی شەست کەسی میسکین بۆ ھەر یەکێکیان موددێ، قووتی ژین ++++++++++++++++++++++