شاعیر: نامی کتێب: بارانی ڕەحمەت سەرناو: نوێژی مردوو فەرز کیفایەیە نوێژ لەسەر مردوو لە دوای شۆرینی ئەندامی ھەموو بە شەرتی پاکی محەلل و جێگەی پاکی ئەو جلەیش بە سەریا ئەدەی بۆ پاکی جێگا حاشیەی جەمەل بەیانی ئەکا سەریح نەک موجمەل ڕوکنە چوار تەکبیر ھەموو لە قیام لەپاش ئەووەڵیان فاتیحە تەمام لەپاش دووھەمیان سەلات و سەلام پاش سێھەم دوعا، پاش چوارەم سەلام جەماعەت چاکە چاکتر بە سێ سەف بە ڕیوایەتی خەلەف لە سەلەف لەسەر چەن مردوو پێکۆ دابنرێ بە تەنھا نوێژێ ئیکتیفا ئەکرێ بەم شەرتە وەلی بەمە ڕازی بێ وە ئیللا بە جیا نوێژیان بۆ ئەکرێ ++++++++++++++++++++++